سەرکردەیەکى
هاوپەیمانى فەتح رایدەگەیەنێت؛ لە ھاوپەیمانیی فەتح، رایدەگەیەنێت؛ ئەنجامی بەرایی
ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەستکاری کراوە و رەتی دەکەنەوە.
ھادی عامری
سەرکردە لە هاوپەیمانێتى فەتح، لە راگەیەندراوێکدا ھەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەنجامی بەرایی
ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خستووەتەڕو و رایگەیاند: ئەنجامی
بەرایی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە قبوڵ ناکەین، چونکە دەستکاری کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
بەھەموو توانایەک، بەرگریی لە دەنگی کاندیدان و دەنگدەرانی خۆیان دەکەن.
پێشتریش ھەریەک
ھاوپەیمانیی فەتح، ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، عەسائیبی ئەھلی حەق و کەتائیب حزبوڵڵا
رایانگەیاندبوو، ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە کە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای
سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانەوە راگەیەندراوە، رەت دەکەنەوە.
بەپێی ئەنجامی بەرایی
ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە دوێنێ دووشەممە لەلایەن کۆمیسیۆنی
باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانەوە راگەیەندرا، ژمارەی کورسییەکانی ھاوپەیمانیی فەتح
بە بەراورد بە ھەڵبژاردنەکانی (2018)، بۆ (34) کورسی کەمی کردووە و ئەمجارەیان (14)کورسیان
بەدەستھێناوە لە کاتێکدا لە هەڵبژاردنى رابردودا (48) کورسیان بردبوو.
1653 جار خوێندراوەتەوە