کەشناسی هەرێم پێشبینی 48 کاتژمێری داهاتوی کەشوهەوای
بڵاوکردەوە و دەڵێت: سبەینێ خۆڵ بارین کەمدەبێتەوە یاخود نامێنێت.
بەپێی پێشبینیی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە
هەور دەبێت و لە زۆربەی ناوچەکان لەگەڵ بونی خۆڵبارینێکی کەم، هاوکات لە ناوچە
شاخاویەکان بە تایبەت ناوچە سنوریەکان باران بارینێکی کەم دەبارێت و هەندێک کات هەورە
تریشقەش دەبێت.
سەبارەت بە دۆخی کەشوهەوای سبەینێ شەممە،
کەشناسی دەڵێت: ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 33 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 32 پلەى سیلیزى
دهۆک : 32 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 37 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 33 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 20 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 32 پلەى سیلیزى
سۆران : 30 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 40 پلەى سیلیزى
3151 جار خوێندراوەتەوە