سی ئێن ئێنـی
ئەمەریکی بڵاویکردوەتەوە؛ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە کابینەی ئەمنی وڵاتەکەی ڕاگەیاندوە، دڵنیای لە ئەمریکا وەرگرتوە، بۆ گەڕاندنەوەی
ئیسرائیل بۆ شەر لە ئەگەری سەرنەکەوتنی ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ حەماس.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ هەینی ناتانیاهۆ لە کۆبونەوەی لەگەڵ وەزیرانی حکومەتەکەی کە تایبەت بوە بە پرسی ڕێککەوتنیان لەگەڵ حەماسدا وتویەتی؛ ئەمەریکا
گەرەنتی داوە ئەگەر حەماس هەر قۆناغێکی دیاریکراوی ڕێککەوتنەکە تێکبدات، ئیسرائیل
دەتوانێت شەڕ دەستپێبکاتەوە.
رێکەوتنی حەماس و ئیسرائیل سێ قۆناغە، دوای جێبەجێکردنی
قۆناغی یەکەم کە لە رۆژی یەکشەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و شەش هەفتەیە
دەخایەنێت، بڕیارە دانوستانکاران دەست بە
دانوستانەکان بکەنەوە لەسەر قۆناغی دوەمی ڕێککەوتنەکە، کە ئازادکردنی سەرجەم ئەو
بارمتانەیە کە ماون لەگەڵ کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئیسرائیل لە غەززە لە خۆدەگرێت.
جۆ بایدن، سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا، چوارشەممەی ڕابردو لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند: لە ماوەی شەش
هەفتەی داهاتودا ئیسرائیل دانوستان لەسەر ئەو ڕێکخستنانە دەکات کە پێویستن بۆ گەیشتن
بە قۆناغی دوەم، کە کۆتایی هەمیشەیی شەڕەکەیە.
هەر ئەمڕۆ هەینی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبو، کابینەی ئەمنی ئیسرائیل ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە
و ئازادکردنی بارمتەکانی پەسەندکردوە، کە چوارشەممەی ڕابردو لە قەتەر بە نێوەندگیری ئەمەریکا، میسر و قەتەر ڕاگەیەندرا.
268 جار خوێندراوەتەوە