لەگەڵ بڵاوبونەوەی هەوآڵی ئاگرەکەی ویلایەتی کالیفۆرنیای
ئەمریکا، ماڵپەڕی ژینگەپارێزی ئێرس ئۆرگ، ریزبەندیی گەورەترین
ئاگری دارستانەکانی لە مێژوی هاوچەرخ لە ئاستی جیهان بڵاو کردوەتەوە
و ئاماژەی بەوەکردوە، کە ئاگرەکەی ئێستای ئەمریکا گەورەترین
ئاگر نییە ئەگەرچی زۆرترین زیانی لیکەوتبێتەوە.
گەورەترین ئاگرەکان لە مێژو ئەمانەن:
1- ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی تایگای سیبیریا؛ ساڵی 2003 لە دارستانەکانی تایگا لە ڕۆژهەڵاتی سیبریا لە ڕوسیا کەوتەوە، 55 ملیۆن دۆنم زەوی لەناوبرد.
2 ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ئوسترالیا،ساڵی
2020 لە ویلایەتی نیو ساوس وێڵز و کوینزلاندی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیا کەوتەوە،42 ملیۆن دۆنم زەوی سوتاو و هەزاران باڵەخانە
وێران بو دەیان کەسیش گیانیان لەدەستدا، سێ ملیار ئاژەڵ لەناوچون.
3- ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەی باکوری ڕۆژئاوا
لە کەنەدا، ساڵی 2014 زیاتر لە 150 ئاگری جیاواز لە سەرانسەری ناوچەکانی باکوری
ڕۆژئاوای کەنەدا کەوتەوە،نزیکەی 8.5 ملیۆن دۆنم دارستان بە تەواوی لەناوچون.
4- وەرزی ئاگری ئەلاسکا؛ساڵی 2004 لە
ویلایەتی ئەلاسکای ئەمریکا کەوتەوە، زیاتر لە 6.6 ملیۆن دۆنم زەوی سوتا.
5- ئاگری هەینی ڕەش، ساڵی 2019 لە ویلایەتی ڤیکتۆریای
باشوری ئوسترالیا کەوتەوە،پێنج ملیۆن دۆنم زەوی سوتاند،71کەس گیانیان لەدەستداوە.
6- ئاگری گەورە لە کەنەدا، ساڵی 1919لە
دارستانە بۆریالییەکانی پارێزگاکانی ئەلبێرتای کەنەدا و ساسکاچواندا کەوتەوە،نزیکەی
پێنج ملیۆن دۆنم زەوی سوتاند،سەدان بینای وێران کرد،11 کەس گیانیان لەدەستدا.
7- ئاگری چینچاگا؛1950 لە باکوری کۆڵۆمبیا و ئەلبێرتای ئەمریکا کەوتەوە،چوار ملیۆن و
200 هەزار زەوی و دارستان سوتان.
8- ئاگرکەوتنەوەکانی بۆلیڤیا؛ساڵی
2010 لە سەرانسەری بۆلیڤیا کەوتەوە،3.7 ملیۆن دۆنم زەویو دارستانی سوتاند.
9- ئاگری گەورەی کۆنتێکتیکۆت؛ ساڵی 1910 لە
ویلایەتی ئایداهۆ و مۆنتانای ئەمریکا کەوتەوە،لە دو ڕۆژ سێ ملیۆن دۆنم زەویو
دارستانی سوتاند،85 کەس گیانیان
لەدەستدا.
10- ئاگری ئەژدیهای ڕەش؛بە ئاگری داکسینگ
ئانلینگ ناودەبرێت، لە ساڵی 1987 لە وڵاتی چین کەوتەوە،زیاتر لە مانگێک
بەردەوام بو،نزیکەی دو ملیۆن و 500 هەزار دۆنم زەوی لەناوچون،191 کەس گیانیان لەدەستدا.
11- ڕیچاردسۆن باککانتری فایەر؛ساڵی
2011 لە شاری ئەلبێرتای کەنەدا کەوتەوە،یەک ملیۆن و 700 هەزار دۆنم دارستانی
لەناوبرد.
12- ئاگری مانیتۆبا؛ ساڵی 1989 لە کەنەدا کەوتەوە،
نزیکەی ملیۆنێک و 300 هەزار دۆنم زەوی لەناوچون.
13- تەکساس فایرز؛2024 لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا کەوتەوە،یەک ملیۆن و 100 هەزار
دۆنم زەوی لەناوبرد.
77 جار خوێندراوەتەوە