بۆ جێبەجێكرنی بڕیاری ئاگربەست و
ئازادكردنی دیلەكان، سەرۆک وەزیرانی قەتەر چاوەڕێی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێدەوڵەتی
دەكات.
هەواڵ: (KNNC)
شێخ محەمەد عەبدولڕەحمان، سەرۆك
وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر رایگەیاند: كۆتا رۆژەكانی دانوستان بۆ گەیشتن بە
رێككەوتن و كۆتایی هێنان بەجەنگی غەززە هەروەها ئازادكردنی دیلەكان، گۆڕانكاری
گەورەی دروستكردوە و وڵاتەكەی چاوەڕێی بڕیارێكی پابەندكاری ئەنجومەنی ئاسایشە بۆ
جێبەجێكردنی ئاگربەست لە كەرتی غەززە.
وتیشی: بەدەستهێنانی پشتیوانی
نێودەوڵەتی بۆ دانیشتوانی غەززە هاوكاری كردنی زیان لێكەوتوان گرنگە، هەروەك
رونیشكردوەتەوە؛ هەردو ئیدارەی ئەمەریكا و كاری هاوبەش و پێكەوەییان، رۆڵی گرنگی
هەبو بۆ گەیشتن بەئاگربەست.
سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، پرۆتۆكۆڵی مرۆیی و میكانیزمی گەیاندنی هاوكارییەكان بۆ دانیشتوانی
غەززە و رێگركردن لە دەستبەسەرداگرتن كۆتایی هاتوە.
118 جار خوێندراوەتەوە