دادگای باڵای ئەمەریکا یاسای قەدەغەکردنی تیکتۆکی پەسەند کرد

KNN : Kurdish News Network
06:51 - 17/01/2025
جیهان
+
-

دادگای باڵای ئەمەریکا، یاسای قەدەغەکردنی تیکتۆکی پەسەند کرد، کە لە لایەن جۆ بایدن، سەرۆکی پێشوی ئەمەریکاوە لە مانگی نیسانی ساڵی پار واژوی لەسەر کرابو، بڕیاریشە رۆژی یەکشەممە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.


هەواڵ: KNNC

 

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ هەینی دوای کۆتا هەوڵی کۆمپانیا چینییەکە  بۆ قەدەغەنەکردنی، دادگای باڵای ئەمەریکا لە کۆبونەوەیەکیدا تایبەت بە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک، بڕیاری کۆتایی لەبارەی ئەپەکەوە دا، بەمەش لە رۆژی یەکشەممەوە لە ئەمەریکا قەدەغە دەکرێت.


ئەم بڕیارە بەپێی یاسایەکی فیدراڵی وڵاتەکە دێت کە تیکتۆک تۆمەتبارکراوە بە سیخوڕیکردن، ئەگەر تیکتۆک بیەوێت بەردەوام بێت، ئەوا بڕیارەکە هەوڵدەدات بە زۆر فرۆشتنی ئەپەکە لەلایەن خاوەنە چینەکەیەوە بە کۆمپانیایەکی ئەمەریکی .


لەلایەن خۆیانەوە کۆمپانیای تیکتۆک هەواڵی راگرتنەکەی پشتڕاستکردوەتەوە و کۆمپانیا چینییەکە ڕایگەیاندوە، تیک تۆک ڕۆژی یەکشەممە کارکردنی ڕادەگرێت، مەگەر دادگای باڵا کاتی داخستنەکەی درێژ بکاتەوە یان بە پاساوێکی دیکە یاساکە هەڵبوەشێنێتەوە.


ئەمە لەکاتێكدایە لە چوارچێوەی ئەو دۆسیەیەی کە بەردەوامە، دەرفەتێک هاتوەتە ئاراوە بۆ ڕزگارکردنی تیک تۆک لە ئەمەریکا،ئەویش گرتنە دەستی دەسەڵاتە لەلایەن ترامپەوە، کە ترەمپ دژی داخستنی ئەپەکەیە و لە ئێستادا  زیاتر لە 170 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە لە وڵاتەکەدا.

 

رۆژی چوارشەممە مایک واڵتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، ترەمپ بیر لە بژاردەکانی هێشتنەوەی تیک تۆک دەکاتەوە.

47 جار خوێندراوەتەوە