سەرچاوەیەک لە زانکۆى سلێمانى، وادەى دەستپێکردنەوەى ساڵى نوێی خوێندنى لە زانکۆکە راگەیاند.
هەواڵ:KNNC
سەرچاوەیەکى فەرمیی لە زانکۆى سلێمانى بە کەى ئێنى راگەیاند؛ سەرەتاى هەفتەى داهاتو دەوامیی فەرمیی لە زانکۆکە دەستپێدەکاتەوە و دەست بە ساڵى نوێی خوێندنى 2023-2024 دەکرێت.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە کە بەمنزیکانە دەست بە دابەشکردنى بەشە ناوخۆییەکان دەکەن بەسەر خوێندکارەکانى دەرەوەى شارى سلێمانى.
ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر زانکۆکە لە کۆبونەوەیەکدا رایگەیاند؛ تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەى ساڵى نوێی خوێندن دیارینەکراوە و پاڵپشتى خۆیشیان بۆ داواکارى مامۆستایان دەربڕى و مامۆستایان و فەرمانبەرانى زانکۆى سلێمانیش دژى دابەشنەکردنى موچەکانیان بایکۆتیان راگەیاندوە.
421 جار خوێندراوەتەوە