سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی
کوردستان ئاشكرایدەكات؛ بەغداد تەنها رەزامەندی لەسەر بەهەمیشەییکردنی (29) هەزار
فەرمانبەری گرێبەست داوە و هەشت بۆ نۆ هەزار فەرمانبەری گرێبەست بێبەشدەبن لە
بەهەمیشەییکردن، بۆ چارەسەركردنیشی دو رێگەچارە دەخاتەڕو.
هەواڵ: (KNNC)
جوانڕۆ محەمەد، سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی
گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: لەدوای دەستبەكاربونی كابینەی محەمەد شیاع
سودانی، سەرۆك وەزیران و دەرچواندنی یاسای بودجەی گشتی لە عێراق نزیكەی (350)
هەزار فەرمانبەر و مامۆستای گرێبەست راژەكەیان كراوە بەهەیشەیی، بەڵام لە هەرێمی
كوردستان كە (39) هەزار فەرمانبەی هەمیشەیی هەیە نەتوانراوە بڕوا بەبەغداد بهێنرێت
كە بكرێن بەهەمیشەیی.
وتیشی: دوای ناردنی لیستی موچەی مانگی
دو لەگەڵ وەرگرتنی رەزامەندی بۆ (29) هەزار فەرمانبەری گرێبەستی هەرێم، ئێستا چارەنوسی
هەشت بۆ نۆ هەزار فەرمانبەری گرێبەست نادیارە و نازانرێت كەی دەكرێن بە هەمیشەیی.
سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی
کوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشەكە و یەكلایی كردنەوەی داهاتوی ئەو فەرمانبەرە
گرێبەستانە، دو رێگەچارە پێشنیار دەكات و داوا دەكات پێش كۆتایی هاتنی ساڵ كاری
لەسەر بكرێت.
راشیگەیاند: بەزویی كار لەسەر رێكارەكانی بەهەمیشەیی كردنی راژەی فەرمانبەرانی گرێبەست بكرێت و ئەو هەشت نۆ هەزار فەرمانبەرە بخرێنە ناو میلاكی فەرمانبەرانی هەمیشەییەوە، هەروەها بەپێی یاسای ئیرداەی مالی ژمارە شەشی (2019) هەرێمی كوردستان دەبێت یاسای بودجەی هەبێت بۆ ئەوەی راستەوخۆ بێت بەبەشێك لە بودجەی عێراق و فەرمانبەرانی گرێبەست لەیاسای بودجە بكرێن بە بەهەمیشەیی.
905 جار خوێندراوەتەوە