روانگەی سوری بۆ
مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لەدوای شەڕێکی سەخت لە نێوان هەسەدە و گروپە
چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا، هەسەدە توانیویەتی ناوچەی ئەبو قەلقەلی لە نزیک
شارۆچکەی مەنبج کۆنتڕۆڵ بکات.
هەواڵ:KNNC
روانگەی سوری ئاماژەی
بەوەشکردوە، لە رۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەب هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەناوچەی
خەفسە پێشڕەوییان کرد و گوندی بابیری و وێستگەی ئاوەکەیان کۆنترۆڵکرد کە زیاتر لە
10 رۆژە ئاو لە شاری حەلەب گیراوەتەوە.
دەشڵێت: هەسەدە
توانیویەتی مەترسییەکانی سەر بەنداوی تشرین بڕەوێنێتەوە.
هەروەها هێزەکانی
هەسەدە پێشڕەوییان کردوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی چوار گوندی دەوروبەری بەنداوی تشرین
لە نزک گوندەکانی رۆژهەڵاتی حەلەب کە بریتین لە هۆبەک توینی، قشلە، ئەلسەعیدین، و
حاج حسێن لە لادێکانی.
495 جار خوێندراوەتەوە