وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی
ئیمارات محەمەد بن زاید ئال نەهیان جەختی لە پێکهێنانی دەوڵەتی فەڵەستین کردوەتەوە.
هەواڵ: KNNC
ئەنتۆنى بلینکن، وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا لە پەیامێکدا
کە دوای دیداری ئەمڕۆی لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات محەمەد بن زاید ئال نەهیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
ئێکس بڵاوی کردوەتەوە، رایگەیاندوە؛ لە کۆبونەوەکەیاندا باسیان لە چۆنییەتی پێشگرتن
لە تەشەنەکردنی جەنگ لە ناوچەکە کردوە.
بە پێی پەیامەکەی بلینکن، ئاسانکاری بۆ گەیشتنی
یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە بەشێک بوە لە تەوەرەکانی دیدارەکە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بلینکن جەختی لەوەش
کردوەتەوە کە لە دیدارەکەدا پابەندی وڵاتەکەی بە پێکهێنانی "دەوڵەتی فەڵەستینى
سەربەخۆ"جەختی لێ کراوەتەوە.
152 جار خوێندراوەتەوە