خەڵاتەکانی 77ـەمین فێستیڤاڵی
نێودەوڵەتیی فیلمی کان دابەشکران، دەرهێنەرێکی ئێرانی کە بە زیندانیکردنی سزا دراوە
یەکێک لە دیارترین خەڵاتەکانی فێستیڤاڵەکەی بردەوە.
هەمەڕەنگ:KNNC
بە پێی راگەیەنراوی، لیژنەی
دادوەرانی فێستیڤاڵی کان، دەرهێنەرێکی بە ڕەگەز ئێرانی بە ناوی ''محمەد
رەسولئۆڤ'' خەڵاتێکی ڕێزلێنانی تایبەتی وەرگرت کە فێستیڤاڵەکە پێشکەشی ئەو کەسانەی
دەکات کە لە ژێر دۆخێکی ناهەمواردا توانیویانە پەرە بە هونەرەکەیان بدەن.
فیلمی ئەو دەرهێنەرە ئێرانییە بە
ناوی ''دەنکە خورمایەکی پیرۆزە'' بە نهێنی لە ئێران کاری دەرهێنانی بۆ کردوە،
دوای ئەوەی بە کەفالەت ئازاد دەکرێت دەرهێنەرەکە بە رێگەی
قاچاغ لە وڵاتەکەی هەڵدێت.
ئەمساڵ جۆرج لوکاس دەرهێنەرە
بەنێوبانگەکەی هۆڵیود خەڵاتی چڵە خورمای زێڕینی لەلایەن لیژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی
کان پێبەخشرا، خەڵاتی باشترین سیناریۆی بۆ فیلمی ''سەبستەنس'' بو کە دەرهێنەرەێکی فەڕەنسی کاری دەرهێنانی بۆ
کرد بو.
هەریەک لە سێلینا گۆمێز، هونەرمەندی
ئەمەریکی و کارلا سۆفیا، هونەرمەندی ئیسپانی خەڵاتی
باشترین ئەکتەری ئافرەتیان وەرگرت و جێس پڵیمۆنس بە هۆی ڕۆڵگێڕانی لە فلیمی کینگ ئۆف
کایدنێس خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی پێبەخشرا.
244 جار خوێندراوەتەوە