دۆناڵد ترەمپ ڕێکاری زیاتر بۆ پاراستنی خۆی و کۆشکەکەی دەگرێتەبەر، بۆ ئەو مەبەستەش پەنای بۆ سەگێکی ڕۆبۆت بردوە.
هەمەرەنگ: KNNC
دوای سێجار
هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی، ترەمپ ڕێکاری نوێ دەگرێتەبەر، بۆ زیاتر پاراستنی خۆی وەک ئەندامێکی زیادکراو بۆ تیمە ئەمنییەکەی، سەگێکی رۆبۆتی کردوە بە پاسەوان لە کۆشکەکەیدا.
سەگە ڕۆبۆتەکە لەلایەن
کۆمپانیای بۆستن داینامیکسەوە دروستکراوە و بە تەکنەلۆژیای چڕی چاودێری بەرز
بەرنامەڕێژ کراوە.
ڕۆژنامەی نیویۆرک
پۆستی ڕاگەیاندوە، پاراستنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی
ئەمریکا لە پێشینەی کارەکانی سەگەکەیە.
تا ئێستا
بەتەواوەتی نازانرێت توانای ئەو سەگە رۆبۆتە چەندێکە، بەڵام دەزگای هەواڵگری
ئەمریکا هەواڵەکەی پشت ڕاست کردوەتەوە و بە نیویۆرک پۆستیان راگەیاندوە، سەگەکە لە شوێنی
نیشتەجێبونی دۆناڵد ترەمپ لە
مار-ئە-لاگۆیە، لە ویلایەتی فلۆریدا، کە شوێنی حەسانەوە و کاری سیاسی سەرۆکە و لەوێ جێگری کراوە، کە کاری سەرەکی پاراستنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکایە.
176 جار خوێندراوەتەوە