چیتر دودڵ مەبن و نان لە بەفرگر هەڵبگرن... چەند سودێکى بۆ تەندروستى هەیە

KNN : Kurdish News Network
08:36 - 27/05/2024
تەندروستی
+
-

پزیشکێکى دەستەى خزمەتگوزاریی تەندروستیی نەتەوەیی بەریتانیا ئاشکرایدەکات، نان گەربێتو پێش بەکارهێنان بخرێتە بەفرگرەوە کۆمەڵێک سودى دەبێت لەسەر تەندروستى ریخۆڵە و رێکخستنى ئاستى شەکر لە خوێندا.

تەندروستى:KNNC

ئەو پزیشکە رونیکردوەتەوە، نان گەر راستەوخۆ نەخورێت و لە بەفرگر بیبەستێت چەند سودێکی تەندروستی سەرسوڕهێنەری هەیە بەتایبەت بۆ ریخۆڵەکان.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە، نان شەو و رۆژێک لە بەفرگر بمێنێتەوە و دواتر گەرم بکرێتەوە پێش بەکارهێنانى پێکهاتەى نیشاستەکەى دەگۆڕێت و دەبێتە خۆراک بۆ بەکتریاکانى ریخۆڵە و هاوکار دەبێت لە دروستکردنى بەکتریای سودبەخش و رێگە لە بەرزبونەوەى شەکری ناو خوێنیش دەگرێت.

 

رونيكردوەتەوە، بەستنى نان گلایسیمى بەرێژەى 30% دادەبەزێنێت، کە پێنوێنییەکە بۆ پۆلێنکردنى ئەو خواردنانەى کاربۆهیدراتیان تێدایە و رێژەکەى لەنێوان 0-1000 دایە بەپێی بەرزبونەوەى رێژەى شەکر لە خوێندا (گلوکۆز) لەکاتى خواردندا.

 

ئەوەشى باسکردوە، لەمەودا دودڵ مەبن لە بەستنى نانەکانتان، چونکە پرۆسەى بەستنى نان لەناو بەفرگردا، پێکهاتەى نیشاستەى نانەکە دەگۆڕێت و ئەمەش سودى دەبێت بۆ تەندروستى بە گشتى.

1264 جار خوێندراوەتەوە