رێکارەکانى ناردنى موچەى مانگى پێنج-ى فەرمانبەران دەستیپێکرد

KNN : Kurdish News Network
02:03 - 05/06/2024
ئابوری
+
-

رێکارەکانى ناردنى موچەى مانگى پێنجى فەرمانبەران بێ ناردنى موچەى هێزە ئەمنییەکان دەستیپێکرد.

ئابورى:KNNC

 

سەرچاوەیەک لە بانکى ناوەندى عێراق بە کەى ئێن ئین،ى راگەیاند؛ وەزیرى دارایی عێراق بڕیارى دەستپێکردنى رێکارەکانى ناردنى موچەى مانگى پێنجى فەرمانبەرانى دەرکردوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد کە تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەک یاخود بڕیارێکى خەرجکردنى پارەیان پێنەگەیشتوە و چاوەڕێی بڕیارى وەزارەتى دارایی عێراق دەکەن.

 

ئەوەشى خستەرو کە دابەشکردنى ئەم موچەیە هێزە ئەمنییەکان ناگرێتەوە و تەنها موچەى فەرمانبەرانى مەدەنى دابەش دەکرێت.


ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەى زیاتر لە دوو مانگە موچەى هێزە ئەمنییەکان بە بیانوى بونى کێشە لە لیستى ناو و کۆدەکانیان، دابەش نەکراوە و دوێنێ سەرچاوەیەک بە کەى ئێن ئێن،ى راگەیاند کە وردبینى لە لیستەکەیان کۆتایی هاتوە.


سلێمانى/ بڕیار نامیق

694 جار خوێندراوەتەوە