برۆکلى... شەش سود و یەک زیان

KNN : Kurdish News Network
08:52 - 06/06/2024
تەندروستی
+
-

برۆکلى یەکێکە لەو سەوزانەى بەهۆى سودە زۆرەکانییەوە بە گەوهەرى خۆراکیی ناوى دەبرێت، بڕێکى زۆر پێکهاتەى سەرەکى خۆراکى تێدایە ئەمە جگە لەوەى دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و ترشى فۆلیک و ریشاڵەکان.


تەندروستى:KNNC


بەهۆى ئەم سودە زۆرانەیەوە، پسپۆڕانى خۆراکى جەخت دەکەنەوە کە هەفتانە برۆکلى بخورێت و سودەکانیشى بەمجۆرە دیاریکراون.



مەترسییەکانى توشبون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە
ریان جیگز، پسپۆڕى خۆراکى لە فینیکسى ئەمەریکا باسى لەوەکردوە کە برۆکلى پڕیەتى لە پێکهاتەى روەکى بەهێز کە دەتوانێت سودى ژدە شێرپەنجە بە لەش بگەیەنێت، لەکاتى جوینى برۆکلى ماددەیەک دەدەدرێت پێی دەتورێت سلفۆرافان کە بەوە ناسراوە مەترسییەکانى توشبون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە بەتایبەت شێرپەنجەى مەمک و پرۆستات و پێست و دەم.

 

 

 

بەرگرى لە نەخۆشییەکانى دڵ دەکات
ئەو پسپۆڕە خۆراکییە ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە سەوزەواتەکان و بەتایبەت برۆکلى مەترسییەکانى توشبون بە نەخۆشییەکانى دڵ و بۆرییەکانى خوێن کەم دەکاتەوە، ئەمە جگە لەوەى برۆکلى بەهۆى ئەوەى دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان و پێکهاتە دژە هەوکردنەکان، هاوکار دەبێت بۆ دابەزاندنى رێژەى کۆلیسترۆڵ و باشترکردنى فشارى خوێن.

 

 

هاوکاری بەرگرى لەش دەکات
برۆکلى سەرچاوەیەکى دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و دژە ئۆکسانەکاندا هاوکارى بەهێزکردنى بەرگرى لەش دەکات لە دژى بەکتریا و ماددە زیانبەخشەکان، تەنها یەک کوپ لە برۆکلى دەتوانێت 90%ـى پێویستى ڤیتامین سی و 92% پێویستى ڤیتامین کەى، رۆژانە بۆ لەش دابین بکات.

 

 

تەندروستى ئێسک دەپارێزێت
خواردنى ئەم سەوزەیە بەشێوەیەکى رۆژانە سودى بۆ ئێسک هەیە، بەهۆى ئەو بڕە زۆرە ڤیتامین و کانزایانەى تێیدایە لەوانەش ڤیتامین کەى کە رۆڵێکى بەهێزى هەیە بۆ هاوکاریکردنى ئێسک.

 

ریخۆڵەکان دەپارێزێت
بەهۆى ئەوەى بڕێکى باش ریشاڵى پریبایۆتیکى تێدایە کە خۆراک دەدات بە بەکتریا سودبەخشەکان، یارمەتى ناوپۆشى ریخۆڵە دەدات و هاوسەنگى لە بەکتریاکانى ناو ریخۆڵە دروست دەکات.

 

کەمکردنەوەی هەوکردنی لەش
خۆراکی دژە هەوکردن وەک برۆکلی یارمەتی کەمکردنەوەی مەترسی توشبون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان و هەوکردن دەدات، سلفۆرافان یەکێکە لە پێکهاتە سەرەتاییەکانی ناو برۆکلی کە تایبەتمەندی دژە هەوکردنی بەهێزە  توێژینەوەکان دەریدەخەن کە دەتوانێت یارمەتی کەمکردنەوەی دەردانی سایتاکینەکان بدات، کە پرۆتینگەلێکن کە هەوکردن لە جەستەدا دەستپێدەکەن و رێکدەخەن.

 

یەک لایەنى خراپى برۆکلى:
بەهۆى ئەوەى بڕێکى زۆر ڤیتامین کەى لە برۆکلیدا هەیە دەکرێت لەگەڵ دەرمانى رونکردنەوەى خوێن وەک وارفارین کارلێک بکەن و کەسەکە توشى کێشە لە سیستمى هەرس بکەن و توشى سک ئاوسان و ناڕەحەتى ببن.

570 جار خوێندراوەتەوە