وەزارەتى دارایی
عێراق رایگەیاند؛ موچەى مانگى پێنجى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانیان خستوەتەسەر
هەژمارى وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان،سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان بە کەى ئێن ئێن-ى راگەیاند: دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران دەکەوێتە سەرەتاى هەفتەى داهاتو.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتى دارایی عێراق
لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریارى وەزارەتى دارایی عێراق
ئەمڕۆ پێنجشەممە پارەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانى خەرج کرد.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە
کە ئەو بڕە پارەیە بۆ فەرمانبەرانى مەدەنى هەرێمى کوردستان و تۆڕەکانى چاودێرى
کۆمەڵایەتیی و خانەنشینانى مەدەنى و سەربازیی و شایستەکانى کاروبارى شەهیدان و
ئەنفالکراوانە و بۆ مانگى ئایارە.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
زیاتر لە دوو مانگە موچەى هێزە ئەمنییەکانى هەرێمى کوردستان دابەش نەکراوە و
وەزارەتى دارایی عێراقیش هیچ ئاماژەیەکى بە وادەى دابەشکردنى موچەکانیان نەکردوە، سەرچاوەیەکیش لە بانکى ناوەندى عێراق بە کەى ئێن ئێن-ى وت: بڕى نێردراوى پارەى موچەى مانگى پێنج 613 ملیار دینارە و 352 ملیار دینارى هێزە ئەمنییەکان نەنێردراوە.
745 جار خوێندراوەتەوە