لەتوێژینەوەیەكی نوێدا، زانا هۆڵەندییەكان ئەنجامیان داوە،
دەركەوتوە ڤاكسنی دژە كۆرۆنا بەرپرسە لە زیادبونی گیان لەدەستدان بەهۆی پەتاكەوە،
بەڵام ژمارەیەك پزیشكی پسپۆڕە جیاوازەكان وەڵامیان دەدەنەوە.
هەواڵ: (KNNC)
رۆژنامەی تەلەگرافی
بەریتانی، ئاشكرایكردوە؛ بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە زیادبون یان كەمبونەوەی گیان
لەدەستدان بەهۆی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا، زانا هۆڵەندییەکان داتای (47) وڵاتی رۆژئاوایان
شیکردوەتەوە و بۆیان دەركەتوە، لەساڵی (2020)ـدا و كاتی تەشەنەكردنی بەربڵاوی
پەتاكەدا، سەرەڕای بەكارهێنانی ڤاكسینەكە ژمارەی گیان لەدەستدان بۆ زیاتر لە ملیۆنێک كەس بەرزبوەتەوە، هەروەها
لەساڵی (2021)ـدا ژمارەكە بۆ یەك ملیۆن و (200) هەزار كەس بەرزبوەتەوە.
توێژەران بە رۆژنامەكەیان راگەیاندوە: زۆربونی ژمارەی گیان
لەدەستدان بەهۆی ڤاكسینەكەوە "نیگەرانیی جددی" لێكەوتوەتوە، لەبەر ئەوەی
دژە كۆرۆنا رێگری لە زیادبونی گیان لە دەستدان بكات، هاوكاری كردوە لەوەی كە
ژمارەیەكی زیاتر لە توشبوانی پەتاكە گیان لە دەستبدەن.
رۆژنامەكە داواكارییەكی تیمی توێژەران ئاڕاستەی حكومەتەكان
لەجیهاندا كردوە كە لێکۆڵینەوەی ورد لە هۆکارەکانی زیادبونی ژمارەی گیان لە دەستدان بە ڤاكسینەكانی
كۆرۆنا بكەن.
لای خۆشیانەوە، توێژەرانی زانکۆی ڤریجە لە ئەمستردام، لە گۆڤاری
(BMG)ـی تەندروستی گشتی بڵاویانكردوەتەوە؛ هەرچەندە ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ پاراستنی مرۆڤەکان لە
ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرهەمهێنراوە، بەڵام ڤاكسینەكە کۆمەڵێک کاریگەری لاوەکی هەیە.
توێژەران بەشێك لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا-یان
ئاشكرا كردوە كە لە (جەڵتەی مێشک، نەخۆشی توندی تاجی، خوێنبەربونی مێشک، نەخۆشییەکانی
دڵ و خوێنبەرەکان، خوێن مەین و خوێنبەربون، هەروەها کێشەکانی گەدە و ڕیخۆڵە)
پێكهاتون.
توێژەرانی زانکۆی ڤریجە لە ئەمستردام ئاماژەیان بۆ ئەوەكردوە،
بەپێی ئەو داتابەیسە فەرمییە جۆراوجۆرانەی وڵاتانی جیهان كە لە توێژینەوەکەماندا
بەكارهێنراوە دەرکەوتوە كە ئەو توشوبانەی دوای خۆكوتان و وەرگرتنی ڤاكسینەكان،
روبەڕوی کێشەی تەندروستی بونەتەوە و ژمارەیەكیشیان گیانیان لە دەستداوە.
بەپێچەوانەی توێژینەوەكان، ژمارەیەكی زۆر لە پزیشكی پسپۆڕە
جیاوازەكانی جیهان ئاماژەیان بەوە کردوە، زیادبونی ئەو گیان لە دەستدانانەی كەدەوترێت
بەهۆی وەرگرتنی ڤاكسینەكانی كۆرۆناوەیە، دروست نییە، بەڵكو هۆكارە راستەقینەكە بۆ
نەخۆشییە درێژخانەیەكانی وەك شێرپەنجە، نەخۆشییەکانی دڵ، وەرنەگرتنی چاودێری تەندروستی
لە دوای سەرهەڵدانی پەتاکە، تێکچونی بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابوری دەگەڕێتەوە.
1870 جار خوێندراوەتەوە