سعودیە
لە هەڵمەتی "حەج كردن بەبێ موڵەت قەدەغەیە" سزای سەرپێچیكاران لە (10)
هەزار ریاڵەوە بۆ شەش مانگ زیندانیكردن بەسەر ئەو كەسانەدا دەسەپێنێت بەبێ مۆڵەت
سەردانی ئەوڵاتەیان كردوە، راوێژكارێكی نەخۆشییە گوازراوەكان هۆكاری
قەدەغەكردنەكەی رون دەكاتەوە.
هەواڵ:
(KNNC)
وەزارەتی
ناوخۆی سعودیە بڵاویكردەوە، پێشتر لەڕێگەی هۆكارەكانی راگەیاندن و پلاتفۆڕمەكانەوە
ئاگاداری سەرجەم سەردانیكارانی ماڵی خودامان ئاگاداركردبویەوە كە ئەنجامدانی
فەریزەی حەج بەبێ مۆڵەت قەدەغەیە، هەر بۆیە کارمەندانی ئەمنی راسپێردراون بەوردی چاودێری هەوڵی
چونە ناو شوێنە پیرۆزەکان بكەن.
وەزارەتەكە
لە هەڵمەتی "حەج كردن بەبێ موڵەت قەدەغەیە"ـدا لیستی ئەو سزایانەی كە
زیارەتكاران سەرپێچی رێنماییەکانی دەكەن و
بەسەریاندا دەسەپێندرێت، بڵاوكردوەتەوە، سزاكان دوبەشە، یەکەمیان بۆ ئەو زیارەتكارانەی دەیانەوێت بەبێ مۆڵەت فەریزەی حەج ئەنجام،
بەبڕی (10) هەزار ریاڵ سزا دەدرێن.
هەروەها،
سزای دوەم بۆ ئەو كەسانەیە كە سەرپێچی رێنماییەکانی وەرزی حەجی ئەمساڵ دەکەن، سزاکەشی
بەسەر سێ جۆردا دابەش دەكرێت، ئەگەر كەسەكە یەكەم سەرپێچی بێت بۆ ماوەی (15) رۆژ
زیندانی دەكرێت، بەڵام دوەم جاری بێت سەرپێچی بكات سزای زیندایركدنەوەی بۆ دو مانگە،
هەوەرها بۆ سێەمجار بە شەش مانگ زیندانیكردن سزا دەدرێت.
عەلی
شێهری، راوێژکاری نەخۆشییە گوازراوەكان و بەرپرسی بەشی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشخانەی خامس،
هۆكاری رێگریكردن لە ئەنجامدانی فەریزەی حەج بەبێ مۆڵەت بۆ مەترسییەكان
بڵاوبونەوەی نەخۆشی گەڕاندەوە و رایگەیاند: سەردانكردنی ماڵی خودا بۆ ئەنجامدانی
فەریزەكە بە شێوەیەکی كە كۆنترۆڵ نەكرێت مەترسییە، دەبێتە هۆی بڵاوبونەوەی
نەخۆشییە گوازراوەكان كەئەمەش كاریگەری لەسەر تەندروستی زیارەتكارەكە خۆی یان ئەو
كەسانەی هاتون فەریزەكە ئەنجام بدەن دروست دەكات.
وتیشی:
لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا پێویستە ئەو كەسانەی كە هاوڵاتین یان دانیشتوانی سعودیەن
یاخود ئەو زیارەتكارانەی لە وڵاتانی دیكەوە هاتون سێ جۆر ڤاكسین وەربگرن، كە
ئەوانیش خۆیان لە ژەمێک ڤاکسینی پەرەپێدراوی
کۆرۆنا، ژەمێک لە ڤاکسینی هەوکردنی پەردەی مێشک بەتایبەتی بۆ ئەوانەی لە ماوەی پێنج
ساڵی رابردودا وەریان نەگرتوە لەگەڵ ڤاکسینی ئەنفلۆنزا پێكهاتون.
عەلی
شێهری ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە وەرزی حەجی ساڵی (200 -2001)ـدا و بەهۆی بڵاوبونەوەی
بەكتریای هەوکردنی پەردەی مێشک كە بە (نەیسێریا)
ناسراوە وەرگرتنی ڤاكسینەكە بۆ حاجیانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات كراوە بە مەرج، كە
ئەوەش سەلامەتی و خۆپارێزییە.
بەرپرسی بەشی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشخانەی خامس، رونیكردەوە،
دامەزراوەی حەج و وەزارەتی تەندروستی شانشینی سعودیە، بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی
نەخۆشییە گوازراوەكان لە وەرزی حەجدا، بە تەواوی پشت بە وەرگرتنی ڤاکسین نابەستێت،
بەڵکو ناوەندێكی پزیشکی هەیە کە بەسەر شوێنە پیرۆزەکاندا دابەشبون و لەلایەن تیمی
پزیشکی تایبەتمەند و راهێنراوی ئاست بەرز بەڕێوەدەبرێن كە بۆ دەستنیشانكردنی نەخۆشییەكان
تاقیگەی زۆر وردەكان بەكاردەهێنن، كە ئەوەش یەكێكی ترە لە پاراستنی سەلامەتی
زیارەتكاران.
1682 جار خوێندراوەتەوە