پشکنینی گشتی چەوری بریتییە
لە پشکنینی خوێن کە بڕی ئەو گەردە چەورییە دیاریکراوانە دەپێوێت کە پێیان دەوترێت
چەوری لە خوێندا، لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، پانێڵەکە چوار پێوانەی کۆلیسترۆڵی جیاواز
و پێوانەیەکی ترایگلیسیراید(چەوری سیانی)، لەخۆ دەگرێت.
تەندروستی:KNNC
هەبوونی چەوری زۆر (کۆلیسترۆڵ
و ترایگلیسیراید) لە خوێندا دەکرێت ببێتە هۆی کۆبوونەوەیان لە لوولەکانی خوێن و خوێنبەرەکان،
کە ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی زیان گەیاندن و مەترسی تووشبوون بە کێشەکانی دڵ زیاد
بکات.
هۆکارەکانی ئەنجامدانی
پشکنینی گشتی چەوری، وەک پشکنینێکی بەردەوام بۆ دیاریکردنی ئاستی ئاسایی
کۆلیسترۆڵە،یاخود بۆ چاودێریکردنی وەڵامی جەستەیە بۆ چارەسەر، وەک دەرمانی کۆلیسترۆڵ
یان گۆڕینی شێوازی ژیان هەروەها، بۆ یارمەتیدان لە دەستنیشانکردنی نەخۆشییە پزیشکیەکانی
تر وەک نەخۆشی جگەر.
چ کاتێک پێویست بە
پشکنینی گشتی چەوریی خوێن دەکات؟
چەند هۆکارێک هەن بۆ ئەوەی
پێویست بە پشکنینی گشتی چەوری خوێن بکات، یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە ئەگەر کەسەکە یەکێک
یان زیاتر لە هۆکارەکانی مەترسی نەخۆشی دڵ هەبێت، هۆکارەکانی توشبون بە نەخۆشییەکانی
دڵیش تەمەنی سەرو (45) ساڵ بۆ پیاوان و سەرو (50) ساڵ بۆ ئافرەتانە.
هۆکارەکانی زیادبونی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە
خوێندا، (جگەرە کێشان،قەڵەوی،بە
پێی پێویست چالاکی جەستەیی ئەنجام نەدرێت،بەرزی پەستانی خوێن،هەبونی نەخۆشی شەکرە یان نیشانە سەرەتاییەکانی پێش نەخۆشی
شەکرە).
هەروەها منداڵان دەتوانن
کۆلیسترۆڵی بەرزیان هەبێت، بۆیە لەوانەیە منداڵانیش پێویستیان بە پشکنینی گشتی چەوری
خوێن هەبێت.
زۆرجار پشکنینی گشتی چەوری
بەکاردەهێنرێت بۆ پشکنین یان چاودێریکردنی ئاستی کۆلیسترۆڵ، هەروەها هەندێک جار بەکاریدەهێنرێت
وەک بەشێک لە پرۆسەی دەستنیشانکردنی هەندێک حاڵەتی تەندروستی کە دەکرێت کاریگەری لەسەر
ئاستی چەوری هەبێت، لەوانە: (پەنکریاس،نەخۆشی
درێژخایەنی گورچیلە،غودەی چالاک).
ئەنجامە ئاساییەکانی
پشکنینی گشتی چەوری
کۆی کۆلیسترۆڵ: پێویستە
کەمتر بێت لە 200 mg/dL
کۆلیسترۆڵی لیپۆپڕۆتینی
چڕی بەرز (HDL): پێویستە سەروی
60 mg/dL بێت
کۆلیسترۆڵی لیپۆپڕۆتینی
چڕی نزم (LDL): پێوستە کەمتر
بێت لە 100 mg/dL (بۆ ئەو کەسانەی
نەخۆشی شەکرەیان هەیە: پؽویستە خوار 70 mg/dL بێت
چەوری سیانی (ترایگلیاسیراید):
پێویستە کەمتر بێت 150 mg/dL
849 جار خوێندراوەتەوە