ناردنى موچەى هێزە ئەمنییەکان بەشێکى بە کۆد و بەشێکى بە لیستى ناو دەبێت

KNN : Kurdish News Network
02:20 - 08/06/2024
ئابوری
+
-

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دەربڕیوە بە ناردنی ناوی هێزەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ  بۆ عێراق، بەشێکیان بە کۆد و بەشێکى دیکەى بە لیستى ناو.

 

هەواڵ:KNNC


پەیامنێرى کەى ئێن ئێن رایگەیاند؛ حکومەتی هەرێمى کوردستان لەگەڵ حکومەتى فیدراڵ گەیشتونەتە رێککەوتن  لەسەر ئەوەی جگە 13% هێزە ئەمنییەکان ناوی سەرجەم هێزە ئەمنییەکان رەوانەی بەغداد بکرێت بۆ ناردنی موچەکانیان.

 

بەپێی زانیاریەکانی کەی ئێن ئێن حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ رێکەوتنیان لەبارەی موچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمەوە کردوە و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوەوە رێککەوتنەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە لەکۆی گشتی 324 هەزار ئەندامى هێزە ئەمنییەکان ناوی 42 هەزاری بە کۆد رەوانەی بەغداد بکات و  282 هەزاریش بە ناوی چواریی، پلەی وەزیفی، موچەی بنەڕەتی و وادەی دامەزراندنەکەیانەوە رەوانە دەکرێت تا لە بەرامبەردا وەزارەتی دارایی عێراق موچەکانیان خەرج بکات.

 

بەگوێرەی رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و حکومەتى فیدراڵ ناوی سەرجەم هێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە بە یەکەکانی 70 و 80 ـەوە رەوانەی بەغداد دەکرێت و ئەو هێزانەیشی بە کۆد ناوەکانیان دەنێردرێن بریتین لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، دەزگای ئاسایشی هەرێم لەگەڵ هێزەکانی پاراستن و زانیاری و دژە تیرۆر.


بڕیار نامیق

818 جار خوێندراوەتەوە