بۆ بەشێدار هێشتنەوەی لەشت لە كاتی بەرز بونەوەی پلەكانی گەرما چی دەكەیت؟

KNN : Kurdish News Network
07:49 - 08/06/2024
تەندروستی
+
-

بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی روی لە جیهان كردوە تا رادەیەك پلەكانی گەرما رویان لەبەرزكردنەوە كردوە، بۆ بەشێدار هێشتنەوەی لەشی مرۆڤ پسپۆڕانی تەندروستی چەند رێنماییەكیان بڵاوكردەوە و ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكەن كە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە پابەندبن بە كاتی دیاریكراو بۆ خواردنی دەرمانەكانیان.


هەواڵ: (KNNC)

 

ماڵپەڕی تایمز ئۆف هیندستان، كە تایبەتە بە زانستی پزیشكی، بڵاویكردوەتەوە؛ بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی جیهانی گرتوەتەوە، بوەتە هۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما، بۆ دوركەوتنەوە لە مەترسییەكان رێنماییە تەندروستییەكان رێكاری خۆپارێزی بۆ وەرزی هاوین بەگشتی و ئەو رۆژانەی پلەكانی گەرما زۆر بەرز دەبنەوە دیاریكردوە كە پێویستە لەلایەن منداڵ و كەسانی بەساڵاچوان و ئەو كەسانەی نەخۆشییە درێژخایەنیان هەیە جێبەجێ بكرێن.

 

رونیكردوەتەوە، بۆ ئەوەی لە شەپۆلەكانی گەرما سەلامەتبن و بتوانن رێگری لە کاریگەرییە زیانبەخشەکانی بکەن، پێویستە رۆژانە بڕێکی زۆر ئاو تەنانەت ئەگەر هەست بە تینوێتیش نەکەیت، بخۆیتەوە، بۆ ئەوەی جەستەت بە شێدار بهێڵەرەوە لەگەڵ كەمكردنەوە و دوركەوتنەوە لە خواردنەوەی کافاین، چونکە دەبێتە هۆی كەمبونەوەی ئاو لەلەشدا تاڕادەی وشکبونەوە.

سەبارەت پۆشینی جۆرەكانی جلوبەرگ ماڵپەڕەكە دەڵێت: جلوبەرگ و پۆشاكی سوک و شل و رەنگی كاڵ بپۆشن، بۆ خانمانیش دژەخۆر، چاویلکەی رەش و کڵاوێکی گەورە بۆ بازار و دەرەوە بەكاربهێنن، بۆ ئەوەی خۆت لە تیشکی زیانبەخش بپارێزیت.

لەسەر جێبەجێ كردنی رێنماییەكان بۆ پاراستنی منداڵان و كەسانی بەساڵاچوان و ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، رونیكردوەتەوە، بەردەوام چاودێری منداڵان و بەساڵاچوان و ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، زیاتر توشی نەخۆشییەکانی پەیوەست بە گەرما دەبن، بۆیە وا پێویست دەكات كە شوێنی شێداردا بمێننەوە هەروەها بڕێکی زیاتر ئاوی میوەكان بخۆن و بەرۆژدا نەچنە دەرەوە.

 

بۆ ئەو كەسانەشی بەدەست نەخۆشییە درێژخایەنەكانەوە دەناڵێنن، ماڵپەڕی تایمز ئۆف هیندستان، ئامۆژگارییان دەكات، كە دەبێت پابەندبن بە کاتی خواردنی دەرمانەکانیان و دوربکەونەوە لە چونە دەرەوە لەئەو كاتانەی پلەكانی گەرما زۆر بەرز دەبنەوە، ئەو كاتەنەی نیشانەكانی نەخۆشیەكانی پەیوەست بە گەرمابونیان تێدا دەردەكەوێت سەردانی پزیشک بكەن.

200 جار خوێندراوەتەوە