هەشت نیشانە پێت دەڵێت ئاستی زیرەکیت دابەزیوە

KNN : Kurdish News Network
09:25 - 10/06/2024
هەمەڕەنگ
+
-

ماڵپەڕی Global English Editing بڵاویکردوەتەوە، هەندێک کەس چەند ساتێکیان هەیە کە سەرسام دەبن یان هەست کەمتر بە زیرەکی دەکەن، رەنگە هەندێکیش نەزانن کە چەند خو-یەک هەیە کە لە راستیدا دەتوانێت نیشاندەری کەمی زیرەکی بێت.

 

هەمەڕەنگ:KNNC

 

بەم نیشانانەدا بزانە کە ئاستی زیرەکیت دابەزیوە.


1-حەز بەخۆهەڵقورتاندن دەکەیت (فزولییەت) : دەرونناسەکان لەگەڵ بۆچونی ئەنیشتاین هاوڕان، چونکە تاڕادەیەکی زۆر عەقڵی پرسیارکەر بە نیشاندەرێکی سەرەکی بۆ زیرەکی بەرز دەزانن.

 

ئەگەر کەسێک بە دەگمەن روداوەکانى دەوروبەرى بخاتە ژێر پرسیارەوە و گرنگى کەمتر بۆ فێربون بدات و تەنها حەزى فزولیەتى هەبێت بۆ زانینى وردەکاریی ژیانى ئەوانى تر، ئەوە بە ئاماژەیەک دادەنرێت بۆ کەمبونەوەى ئاستى زیرەکى و بۆ پێچەوانەکردنەوەى ئەمەش پێویستە مرۆڤ پرسیارى زیاتر بکات و حەزى بۆ زانینى شتە جیاوازەکان هەبێت.


2- دواخستنی ئەرکەکان: زۆر کەس ناوبەناو هەندێک ئەرک یان پابەندبون دوادەخەن، بەڵام دەرونناسی پێمان دەڵێت: دواخستنی زۆر و درێژخایەن دەتوانێت نیشانەی کەمی زیرەکی بێت، چونکە دواخستن زیاترە لە تەنها خویەکی خراپ، ئاماژەیە بۆئەوەی مرۆڤ ناتوانێت کاتەکانی بە شێوەیەکی کاریگەر بەڕێوە ببات یان بڕیاری عەقڵانی بدات سەبارەت بە چۆنیەتی بەکارهێنانی کاتەکانی، هەروەها دواخستن کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنان و کوالیتی گشتی کارکردن هەیە، ئەم خوە دەتوانرێت تێپەڕێنرێت بە دانانی ئامانج و دابەشکردنی ئەرکەکان.

 

 

3- لاوازی توانای گوێگرتن: لە کاتی گفتوگۆیەکدا، پێدەچێت هەندێک کەس بە هیچ شێوەیەک گوێ بۆئەو شتانە نەگرن کە پێیان دەوترێت، بە بڕوای دەرونناسان، لاوازی توانای گوێگرتن دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ دابەزینی ئاستی زیرەکی.

 

4-  نەگونجاندن: گۆڕانکاری بەشێکی دانەبڕاوە لە ژیاندا، جا گۆڕانکاری بچوکی رۆژانە بن یان گواستنەوەی گەورەی ژیان، توانای گونجاندن زۆر گرنگە، دەرونناسەکان ئاستێکی بەرزی زیرەکی بە توانای خۆگونجاندن لەگەڵ بارودۆخ و ژینگە نوێیەکان دەبەستنەوە، چونکە خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکاری پێویستی بە لێهاتویی چارەسەرکردنی کێشە و داهێنان و توانای بیرکردنەوەی خێرا هەیە، کە هەمو ئەمانە دەکەونە پەیوەستن بە "تایبەتمەندییەکانی زیرەکی"یەوە.

 

5- پشتگوێخستنی خۆ باشترکردن: گەشەکردنی کەسی و خۆ باشترکردنی رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە ژیانی هەر کەسێکدا، بەو مەرجەی توانای دان بە لاوازییەکانیدا هەبێت و بیەوێت بیگۆڕێت، هەندێک کەس ئەم لایەنەی ژیان پشتگوێ دەخەن، و بەو دۆخەی ئێستایان رازی دەمێننەوە، بەبێ ئەوەی هیچ ئارەزوی گەشەکردن و باشتربونیان هەبێت.

 

 

6- زۆر متمانە بەخۆبون: متمانە بەخۆبون سیفەتێکی گەورەیە کە دەبێت هەتبێت، بەڵام متمانەی زیادەڕۆیی، بەتایبەتی بە زانیاری زۆرجار مرۆڤ دەخاتە هەڵەوە، سیفەتێکە کە زۆرجار دەرونناسەکان بە ئاستی نزمی زیرەکییەوە دەیبەستنەوە.

 

7- پشتگوێخستنی بۆچونە جیاوازەکان: کاتێک کەسەکان گرنگى بە بۆچونە جیاوازەکانى دەوروبەریان نادەن لەسەریان نیشانەى کەمبونەوەى ئاستى زیرەکیانە، چونکە تێگەیشتن لە دیدگا جیاوازەکان پێویستی بە هاوسۆزی و بیرکردنەوەی رەخنەگرانە و توانای چارەسەرکردنی کێشەکان هەیە.

 

 

 8-نەبونی خۆئاگاداریی: خۆئاگاداری یەکێکە لە کلیلە سەرەکییەکانی چاودێریکردنی توانای مەعریفی و ئاستی زیرەکی مرۆڤ، ئەو کەسانەی کە خۆئاگادارییان نییە و لە خاڵە بەهێز و لاوازەکانیان تێناگەن، زۆرجار کاتێک باس لە لێهاتویی فیکری دەکرێت، لە دۆخێکی خراپدان.

412 جار خوێندراوەتەوە