نەوت بەرزبونەوەیەکى دیکەى تۆمار کرد

KNN : Kurdish News Network
07:59 - 11/06/2024
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بۆ ئەمڕۆ گۆڕانکاریی بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نرخی نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەیان بەراورد بە رۆژی پێشتر بەرزبونەتەوە.


ئابورى:KNNC


ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 81 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەى بەراورد بە دوێنێ دۆلارێک و 69 سەنت بەرزبوەتەوە.



 جیا لە نەوتى برێنت، تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەی بە 77 دۆلار و 72 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی بەراورد بە رۆژی پێشتر دۆلارێک و 99 سەنت بەرزبوەتەوە.

205 جار خوێندراوەتەوە