ماڵپەڕی (Eating
Well) بڵاویکردوەتەوە، زەیتی کونجی کە لە کونجی دەرهێنراوە،
و بە شێوەیەکی باو لە خواردنی ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەکاردەهێنرێت، چەندین
سودی تەندروستی بۆ مرۆڤ هەیە کە دەتوانرێت لە خواردنەکان بەکاربهێنرێت، بەڵام لە
هەمان کاتیشدا هۆشداری دەدات بە کەسانێک کە نابێت بەکاریبهێنن.
تەندروستی: KNNC
زەتی کونجی دەوڵەمەندە بە چەوری ناتێر، کە
دەتوانێت، یارمەتیدەربێت بۆ باشترکردنی ئاستی کۆلیسترۆڵی باش (HDL )و دابەزاندنی ئاستی کولیسترۆڵی خراپ LD، هەروەها زەیتی کونجی فیتۆستیرۆلی تێدایە کە پێکهاتەی روەکییە و تایبەتمەندێتی دژە ئۆکسان و پاراستنی تەندروستی دڵیان هەیە.
کەمکردنەوەی پەستانی خوێن: کونجی و زەیتی کونجی
پێکهاتەی تایبەتمەند بە دژە ئۆکسێنەر و دژە هەوکردنییان هەیە کە خانەکان
لە زیان دەپارێزێت و هەوکردن کەم دەکاتەوە، خواردنی کونجی بە بەردەوامی پەیوەندی بە
دابەزینی پەستانی خوێنی سیستۆلیک و دیاستۆلیکەوە هەیە، هەروەها کەمبوونەوەی کێشی لەش
و کەمبونەوەی چەوری دەوری کەمەر، ئەمەش دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی پەستانی
خوێن.
خۆپاراستن لە هەندێک جۆری شێرپەنجە: ئەنجامە سەرەتاییەکانی
هەندێک لێکۆڵینەوە پێشنیاری ئەوە دەکەن کە لیگنینەکان لە تۆی کونجیدا ڕەنگە تایبەتمەندی
خۆپاراستن لە شێرپەنجە پێشکەش بکەن، هەروەها لیگنینی کونجی دەتوانێت یارمەتی هێورکردنەوەی
هەوکردن و فشاری ئۆکسجینی بدات، هەروەها لە تێکچونی خانەکان بپارێزێت کە ڕەنگە ببنە
هۆی شێرپەنجە.
لەگەڵ ئەم سودانەشدا زەیتی کونجی مەترسییەکی هەیە..
کونجی و بەرهەمەکانی دەبنە هۆی هەستیاری، ئەو کەسانەی
هەستیاری کونجییان هەیە پێویستە خۆیان بەدور بگرن لەبەکارهێنانی زەیتی کونجی و هەر
بەرهەمێک کە کونجی تێدابێت، ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) داوا دەکات کە لیبێڵەکانی سەر پاکەتەکانی بەرهەمە خۆراکیەکان و تەواوکەرە
خۆراکیەکان بریتی بن لەوەی کە ئایا بەرهەمەکە کونجی تێدایە یان نا، ئەمەش بە مەبەستی
پاراستنی تەندروستی و ژیانی کەسەکان.
740 جار خوێندراوەتەوە