ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی
پێشبینی دەکات بەهۆی بەكارهێنانی وزەی پاكەوە بڕی بەرهەمهێنانی نەوت تا ساڵی (2030)
لە ئاستی پێویست زیاتربێت.
هەواڵ: (KNNC)
لەڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا
ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی رایگەیاند: سەرەڕای زیادبونی بەرهەمهێنانی، پێشبینی
دەکات تا ساڵی (2030) بڕێكی زۆر نەوت لەسەر ئاستی جیهاندا بەرهەمبهێنرێت، بەڵام
خواستەكەی رولەدابەزین بكات، هۆكارەكەشی بۆ زیادبونی بەرهەمی وزەی پاک دەگەڕێتەوە،
ئەوەش وادەكات خواست لەسەر کەمبونەوەی سوتەمەنی بەردین كەمبكاتەوە.
رونیكردوەتەوە،
خواست لەسەر نەوت تا کۆتایی ئەم دەیە گەیشتوەتەوە (105.6) ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا،
کە بەراورد بە ساڵی رابردو بەرێژەی لەسەدا (4%) زیاترە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە فرۆشی
ئۆتۆمبێلی کارەبایی و باشتربونی کارایی سوتەمەنی بەردەوام لە بەرزبونەوەدایە.
راپۆرتی ئاژانسی
نێودەوڵەتی وزە ئاماژەی بەوەشکردوە، بەهۆی زیادبونی خواست لەلایەن پیشەسازییەکانی
فڕۆکەوانی و پترۆکیمیاوە، تا کۆتایی ئەم دەیە بەکارهێنانی نەوتی لە جیهاندا بۆ چەند
ساڵێک بەردەوام دەبێت كە رۆژانە دەگاتە نزیكەی چوار ملیۆن بەرمیل نەوت، بەڵام بەهۆی
گەشەسەندنی ئابوری لە هیندستان و چین، خواست لەسەر نەوت لەجیهاندا كەم دەبێتەوە.
لای خۆیەوە فاتیح بیرۆڵ،
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، رایگەیاند: دوای بوژانەوەی ئابوری
لەدوای پەتای كۆرۆنا و پێشکەوتنی گواستنەوە بۆ وزەی پاک و گۆڕینی هەیکەلی ئابوری چین،
گەشەی خواستی جیهانی لەسەر نەوت خاوبونەوەی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت.
بەهۆی ناکۆکییەکانی رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست و سنوردارکردنی دابینکردنی نەوت لەلایەن رێکخراوی (ئۆپێک+)ـەوە هەروەها لێشاوی بەرهەمی نوێ لە ئەمەریکا هەروەها گەشەی
ئابوری چین نرخی بەرمیلێک نەوتی جیهانی لەمساڵدا بەنزیکەی (80) دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
95 جار خوێندراوەتەوە