چێشتخانەیەك رێگە بە گەنجان نادات سەردانی بكەن

KNN : Kurdish News Network
05:11 - 12/06/2024
هەمەڕەنگ
+
-

بەهۆی سنورداركردنی تەمەنی كڕیارەكانی چێشتخانەیەکی ئەمەریکی روبەڕوی رەخنەی زۆری بوەتەوە و خاوەنەكەشی دەڵێت: ئێمە دەمانەوێت كەشێكی ئارام بۆ كڕیارە بەتەمەنەكانمان دەستەبەربكەین.


هەواڵ: (KNNC)

 

بەمەبەستی دەستەبەركردنی كەشێكی ئارم بۆ میوانەكانی، چێشتخانەی (بلیس پلەیس) لە ویلایەتی میزۆری ئەمەریكا، تەمەنی بۆ كڕیارەكان و سەردایكارانی دیاریكردوە، بەپێی ئەو یاسا تایبەتەی چێشتخانەكە دیایكردوە چونە ژورەوە بۆ ژنانی خوار تەمەنی (30) ساڵ و پیاوانی خوار تەمەنی (35) ساڵی قەدەغە کردوە.

 

مارڤین پات، بازرگان و خاوەنی چێشتخانەکە، دەڵێت: هیوادارە بەئەو سنوردارکردنە کەشێکی نایاب بۆ کڕیارە پێگەیشتوەکانی دروست بکات، وتوشیەتی: لەدوای كاتژمێر (07:00)ـی ئێوارەوە دەبێت کڕیاران ناسنامەی خۆیان لە دەرگاکەوە پیشانی كارمەندانی چێشتخانەكە بدەن، دەشڵێت: کڕیارانی گەورە ساڵ دێن بۆ ئەوەی ژەمێك نان بخۆن، بۆیە پێویستە كەشێكی ئارامیان هەبێت.

 

رونیكردوەتەوە، گەنجان لەگەڵ خۆیاندا كێشە دەهێنن بۆیە پێویست بە گەنجان بێنە ژورەوە و لەم چێشتخانە نان بخۆن.

 

خاوەنی چێشتخانەكە ئەوەی ئاشكراكردوە، روبەڕوی رەخنە و كاردانەوە بوینەتەوە، بەڵام ئێمە پابەندین بە یاساكانی چێشتخانەكەمانەوە و گوێ بەرەخنەكان نادەین، چونكە دەمانەوێت كەشێكی ئارام بۆ كڕیارە بەتەمەنەكانمان دەستەبەربكەین.

185 جار خوێندراوەتەوە