وەزارەتی شارەوانی کوێت بەنیازە ناوی ئەو شەقامانە بگۆڕێت
كە بەناوی کەسایەتییە عەرەبییەكانەوە ناونراون، رۆژنامەی شەرقلئەوسەت ئاشكرایدەكات؛ دوای دەیان ساڵ حەسەن بەننا لە كوێت دەردەكرێت.
هەواڵ: (KNNC)
رۆژنامەی شەرقلئەوسەت بڵاویكردەوە، بەمەبەستی هەژماركردنی ناوی شەقامەكانی وڵات، ئەنجومەنی وەزیرانی كوێت وەزیری
شارەوانی راسپاردوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ گۆڕینی ناوی ئەو شەقامانەی بەناوی
كەسایەتییە عەرەبییەكانەوە ناونراون، بەڵام سەرۆكی هیچ یەكێك لە وڵاتە عەرەبییەكان
نین، لەوبارەشەوە رەشنوسی بڕیارەكەی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كردوە.
رونیكردوەتەوە، بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی کوێت، سنوردارە
و ئەو شەقامانەی بەناوی سوڵتان و پاشا و فەرمانڕەوا و شازادە و سەرۆکی دەوڵەتان
وەك خۆی دەمێنێتەوە، هەروەها ئەو شەقامانەشی کە بە ناوی وڵات یان پایتەختی
وڵاتانەوەن بەرامبەر بەناوكردنی یەكێك لەشەقامەكانی كوێتەوە دەمێننەوە،
بەپێچەوانەوە بڕیارەكە ئەوانیش دەگرێتەوە.
بەپێی بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی كوێت، ناوی شەقامی حەسەن
بەننا، دامەزرێنەری رێکخراوی ئیخوان موسلمین دەگۆڕدرێت كە لەدوای بەدەستهێنانی سەربەخۆییەوە
ئەو شەقامە كراوە بەناویەوە و رۆژنامەی شەرقلئەوسەت دەڵێت؛ حەسەن بەننا لە كوێت دەردەكرێت.
بەپێی یاساكانی وەزارەتی شارەوانی، ئەنجومەنی وەزیرانی
كوێت دەستوەردانی لە بڕیاری گۆڕینی ناوی شەقامەکان کردوە ئەوەش وەک رێکارێکی نوێ، دەسەڵاتی
دادوەری بە شارەوانی بۆ گۆڕینی ناوی شارەکان، گوندەکان، گەڕەکەکان، ناوچەکان، رێگاوبانەکان،
شەقامەکان، گۆڕەپانەکان بەخشیوە و راسپاردەی تایبەتی بۆ دەركردوە.
لە (10ـی ئایاری 2024) پێشهاتی سیاسیی نوێی لەو وڵاتە
رویانداوە كە لە گرنگترینیان هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نیشتیمانی و هەڵپەساردنی ژمارەیەك لە مادەكانی دەستور
لەلایەن شێخ میشال ئەحمەدەوە.
حەسەن بەننا، ناوی تەواوی حەسەن ئەحمەد عەبدول رەحمانە،
لە (14ـی تشرینی یەكەمی 1906) لە میسر لەدایك بوە و لە (12ـی شوباتی 1949)
كوژراوە، لە ساڵی (1928) رێكخراوی ئیخوان موسلمینی دامەزراندوە.
281 جار خوێندراوەتەوە