نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

KNN : Kurdish News Network
08:32 - 14/06/2024
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بۆ ئەمڕۆ گۆڕانکاریی بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نرخی نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەیان بەراورد بە رۆژی پێشتر نزم بونەوەییەکی کەمی تۆمارکردوە.

 

ئابورى:KNNC

 

ئەمڕۆ هەینی لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 82 دۆلار و 37 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەى بەراورد بە دوێنێ یەک سەنت دابەزیوە.

 

 جیا لە نەوتى برێنت، تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەی بە 78 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی بەراورد بە رۆژی پێشتر 13 سەنت دابەزیوە.

203 جار خوێندراوەتەوە