نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بۆ ئەمڕۆ گۆڕانکاریی
بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نرخی نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەیان بەراورد
بە رۆژی پێشتر بەرزبونەوەیەکی کەمییان تۆمارکردوە.
ئابورى:KNNC
ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى
خاوى برێنت بە 82 دۆلار و 62 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەى بەراورد بە دوێنێ 25
سەنت بەرزبوەتەوە.
جیا لە نەوتى برێنت، تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەی بە 78 دۆلار و 45 سەنت
مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی بەراورد بە رۆژی پێشتر 28 سەنت بەرزبوەتەوە.
104 جار خوێندراوەتەوە