خاوەنی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت هەوڵی بەدەستهێنانی وزە دەدات

KNN : Kurdish News Network
05:11 - 17/06/2024
هەمەڕەنگ
+
-

خاوەنی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت لەڕێگەی وەبەرهێنان لە كوورە ئەتۆمییەكانی ئەمەریكاوە هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی وزە دەدات.

 

 

هەواڵ: (KNNC)

بیڵ گەیتس، خاوەنی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: بۆ پەرەپێدانی وزەی ئەتۆمی لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا، وەبەرهێنانی لەو بوارەدا كردوە و بەردەوامیش دەبێت لەسەری تا ئامانجەكەی بەدەستدەهێنێن.


وتیشی: بەبڕی یەك ملیار دۆلار بەشداری لە وەبەرهێنان بۆ بەدەستهێنانی وزەی ئەتۆمی كردوە و ملیارێك دۆلاری دیكەشی بۆ ئەوە مەبەستە ئامادەكردوە.

رونیكردوەتەوە، لە ئێستادا چین سەرقاڵی دروستکردنی كوورە ئەتۆمییەكانییەتی، بەڵام پێویستە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا زیاتر پێویستی بە كوورەكانی كارلێكە كیمیاییەكان هەیە كە تێچوی بنیادنانیان بەرزە.

خاوەنی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت راشیگەیاندوە: بەهۆی بڕیاردان بۆ سنورداركردنی دابینكردنی سوتەمەنی بۆ روسیا لەلایەن ئەمەریكاوە، كۆمپانیای تێرا پاروەر، ناچاربوە جێبەجێ كردنی پڕۆژەی دروستکردنی وێستگەیەکی ئەتۆمی لە ویلایەتی وایۆمینگ بۆ ساڵی (2028 - 2030) دوابخات.

176 جار خوێندراوەتەوە