نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بۆ ئەمڕۆ گۆڕانکاریی
بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نرخی نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەیان بەراورد
بە رۆژی پێشتر بەرزبونەوەیان تۆمارکردوە.
ئابورى:KNNC
ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک
نەوتى خاوى برێنت بە 84 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەى بەراورد بە
دوێنێ دۆلارێک و 76 سەنت بەرزبوەتەوە.
جیا لە نەوتى برێنت، تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەی بە 80 دۆلار و 19 سەنت
مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی بەراورد بە رۆژی پێشتردوو دۆلار و دوو سەنت
بەرزبوەتەوە.
116 جار خوێندراوەتەوە