زیانەکانى تیشکى خۆر بۆ پێست

KNN : Kurdish News Network
12:54 - 18/06/2024
تەندروستی
+
-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتى تەندروستى سلێمانى زیانەکانى تیشکى خۆرى بۆسەر پێست رونکردنەوەتەوە و بۆ خۆپارێزیش لەو زیانانە چەند رێنماییەک دەداتە هاوڵاتییان.

 

تەندروستى:KNNC

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاندوە؛ تیشكی خۆر دەبێتە هۆی زیادكردنی میلانینی پێست یان رەش بون و تۆخبونەوەی پیست، ئەمەش لە 24 كاتژمێری یەكەم لەگەڵ بەركەوتنی تیشکى خۆر دروست دەبێت و لەدوای 72 كاتژمێر وردە وردە رەنگەكە بەردەوامی دەبێت، بەردەوامی بەركەوتنی تیشكی خۆر دەبێتە هۆی دروستبونی شێرپەنجەی پێست.

 

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە بۆ خۆپارێزیی لەو کێشانەى بەهۆى تیشکى خۆرەوە توشى پێست دەبن، پێویستە بەردەوام دژەخۆر بەكاربهێنرێت، بە تایبەت بۆ ئەوانەی دەموچاویان پەڵەی پێوەیە.

 

 ئەوەش باسکراوە کە تیشكی خۆر دەبێتە هۆی پیربون و چرچبونی پێست و سوربونەوە و گۆڕانی رەنگی پێست و تەنكبونەوە و  لاواز بونی مولولەكانی خوێن و هەندێ جار ناشیرین بونیش رودەدات.


کۆمەڵێک رێنمایی بۆ پاراستنى پێست:

 

- بەردەوام بەكارهێنانی دژە خۆر
- خۆپاراستنى بەردەوام لە بەرکەوتنى راستەوخۆى تیشکى خۆر هەرچەندە دژە خۆریش بەكاربهێنن
-بەكارهێنانی جلی قۆڵ درێژ و داپۆشراو لە پێناو سەلامەتی پێست

382 جار خوێندراوەتەوە