روسیا یەكەم بەلەمی زیرەك بەرهەم دەهێنێت

KNN : Kurdish News Network
05:04 - 18/06/2024
هەمەڕەنگ
+
-

كۆمپانیایەكی روسی بەلەمی زیرەكی بەرهەمهێناوە كە لە هەمو بارودۆخێكی ناجێگیری كەشوهەوادا دەتوانێت درێژە بەگەشتەكەی بدات.

هەواڵ: (KNNC)

 


میخائیل دانیلێنکۆ، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای (KMZ)ـی روسی رایگەیاند: بەمەبەستی پەرەپێدانی بەلەمی بێ شۆفێر، كۆمپانیاكە كاری لەسەر بەلەمی (Vizir-2M) كردوە و توانیویەتی سەركەوتوبێت، بەلەمەكە لەڕێگەی پلاتفۆڕمێكی تایبەتی زۆر هەستیار و مانگە دەستكردەكانەوە ئاڕاستەی شوێنی دیاریكراو دەكرێت.

وتیشی: بەهۆی ئەو پلاتفۆرمە لە پڕۆگرامی كاركردنی بەلەمەكان بەستراوە، وادەكات لە بارودۆخێکی ناجێگری گەشوهەوادا  لەگەشتەكەی بەردەوام بێت و "با"ـی بەهێز و شەپۆلە بەرزەكانی دەریا كاری لێنەكەن، هەروەها، سیستەمی تایبەت لەسەر پلاتفۆڕمەكە جێگیركراوە كە توانای ئەوەی هەیە لە دوری سەدان کیلۆمەترەوە، بەلەمە زیرەكەكان کۆنترۆڵ بکرێن.

 

 

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای (KMZ)ـی روسی رونیكردوەتەوە، بەلەمی زیرەكی (Vizir-2M) لە چالاکییەکانی پێشانگای نێودەوڵەتی بەرگری دەریایی نمایش كراوە و سەرنجی بەرپرسیارانی سوپای وڵاتی بەلای خۆیدا راكێشاوە.

295 جار خوێندراوەتەوە