عێراق لە پێنج مانگى ئەمساڵدا ریزبەندى یەکەمى
لە هاوردەکردنى بەرهەمە پاقلەمەنییەکان و زەیتى تورکیا وەرگرتوە.
ئابورى:KNNC
جەلال کادۆ ئۆغڵو، سەرۆکى کۆمەڵەى هەناردەکارانى دانەوێڵە و
پاقلەمەنییەکانى ئەنادۆڵ رایگەیاندوە؛ ئاستى
هەناردەیان لە پێنج مانگى یەکەمى ئەمساڵدا بە رێژەى 9.2 بەراورد بە هەمان کاتى
ساڵى رابردو بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە 1.4 ملیار دۆلار.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە بەردەوام لە هەوڵدان
رێژەى هەناردەى بەرهەمەکانیان بەرزتر بکەنەوە و 51.5% هەناردەکانیشیان بۆ
رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و 24.19%یشى بۆ وڵاتانى ئەفریقایە.
ئەوەشى ئاشکرا کردوە کە عێراق یەکەمین وڵاتە کە
زۆرترین هەناردەى لە تورکیاوە کردوە و بەراورد بە ساڵى رابردو رێژەى هەناردەى
عێراق بۆ بەرهەمە پاقلەمەنییە تورکییەکان 16.2 بەرزبوەتەوە.
234 جار خوێندراوەتەوە