نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە
و هەریەک لە نرخی نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەیان بەراورد بە رۆژی
پێشتر دابەزینیان تۆمارکردوە.
ئابورى:KNNC
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک
نەوتى خاوى برێنت بە 85 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەى بەراورد بە
دوێنێ 13 سەنت دابەزیوە.
جیا لە نەوتى برێنت، تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەی
بە 81 دۆلار و38 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی بەراورد بە رۆژی پێشتر 18 سەنت
دابەزیوە.
117 جار خوێندراوەتەوە