لەم کەشوهەوا گەرمەدا چۆن رێگە لە گەرمبونى مۆبایلە زیرەکەکان بگرین

KNN : Kurdish News Network
08:40 - 20/06/2024
هەمەڕەنگ
+
-

ئەمڕۆ یەکەم رۆژى وەرزى هاوینە و  گەرمایەکى بەتینیش زۆرینەى ناوچەکانى جیهانى گرتوەتوە، لەگەڵ بەرزبونەوەى پلەکانى گەرماشدا کێشەیەک سەرهەڵدەدات ئەویش گەرمبونى مۆبایلە زیرەکەکانە کە زۆرینەى جار زیان بەو ئامێرە سەرەکییەى رۆژانەمان دەگەیەنێت.

 

هەمەڕەنگ:KNNC


بەشێکى کۆمپانیا بەناوبانگەکانى تایبەت بە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانى وەک سامسۆنگ و ئەپڵ ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن کە ئامێرەکانیان تواناى هەیە لە پلەى گەرمى سفر بۆ 35 پلە کار بکەن، بۆیە دەکرێت گەر مۆبایلە زیرەکەکەت لە پلەى گەرمى بەرزدا جێبهێڵێت ئەمانە روبدەن.


شێوازى کارى مۆبایلەکە دەگۆڕێت و رێگە نادات خۆى سارد بکاتەوە

تەمەنى پاترییەکەى بەشێوەیەکى هەمیشەیی کەم دەکاتەوە

چەند بەشێکى مۆبایلەکە ئەگەرى لەکارکەوتنى هەیە

هەندێک لە تایبەتمەندییەکانى بەهۆى تێکچونى شێوازى کارکردنییەوە لەدەستدەدات

ئەگەر پلەى گەرما زۆر بەرز ببێتەوە، رەنگە مۆبایلەکە بۆ ماوەیەکى کاتى بکوژێتەوە و لەکاربکەوێت

 

چۆن رێگە بگرین لە گەرمبونى مۆبایلە زیرەکەکانمان؟:

 

 لە پلەى گەرمى بەرزدا مۆبایلەکەت بۆ ماوەیەکى زۆر بەکارمەهێنە

لەناو ئۆتۆمبێل و ئەو شوێنانەى پلەى گەرمى تیایاندا زۆر بەرزدەبێتەوە مۆبایلەکەت جێمەهێڵە

ئەو روپۆشانەى بۆ مۆبایلەکەت بەکارتهێناوە لێیان بکەرەوە، چونکە هەندێک روپۆش ئەو ئامێرانە زیاتر گەرم دەکەن

بەشێک لە تایبەتمەندییە ناپێویستەکان دابخەرەوە و هەوڵیش بدە روناکى مۆبایلەکەت کەم بکەیتەوە.


1296 جار خوێندراوەتەوە