موچەی ئەم مانگە کەی و چۆن دابەش دەکرێت؟

KNN : Kurdish News Network
10:51 - 26/07/2024
کوردستان
+
-

بەپێی بەدواداچونێکی کەی ئێن ئێن تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق هیچ نوسراوێکی فەرمی نەکردوە بۆ داواکردنی داهاتی ناوخۆ و دابەشکردنی موچە لەسەر ئەو بنەمایە.

 

هەواڵ:KNNC

 

پەیامنێری کەی ئێن ئێن رایگەیاند، بەپێی زانیارییەکان ئەم مانگە تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق هیچ نوسراوێکی فەرمی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی هەرێم نەکردوە بۆ ئەوەی داهاتی ناوخۆی رادەستبکات.

 

وتیشی: بڕیارە هەفتەی داهاتو وەزارەتی دارایی هەرێم داهاتی مانگی چوار کە بڕەکەی لە نێوان 80 بۆ 90 ملیار دینارە، رادەستی وەزارەتی دارایی عێراقی بکات.

 

سەبارەت بە دابەشکردنی موچەی مانگی حەوت، پەیامنێری کەی ئێن ئێن رایگەیاند، دیوانی چاودێری دارایی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم سەردانی وەزارەتەکانی کارەبا، پێشمەرگە و ناوخۆی کردوە و سەرنج و تێبینییەکانیان لەسەر لیستی موچەی ئەو وەزارەتانە بە راپۆرتێک بردوەتەوە بۆ بەغداد، بۆیە بۆ ئەم مانگە لەسەر بنەمای ئەو راپۆرتە موچەی هێزە ئەمنییەکان دابەشدەکرێت.

 

وتیشی، موچەی وەزارەتە مەدەنییەکان هیچ گرفتێکی نییە و چاوەڕوان دەکرێت لە 10 رۆژی سەرەتای مانگی داهاتو موچەی ئەو وەزارەتانە دابەشبکرێت، هاوکات لیستی خانەنشینانیش بە هاوتاکراوی رەوانە کراوە، بۆیە بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانەوە وردبینی کردن لە لیستی موچەی ئەم مانگە کاتی زیاتری پێویستە.

 


سلێمانی؛ بڕیار نامیق

18923 جار خوێندراوەتەوە