خەستی خوێن چییە و بەهۆی چییەوە رودەدات؟

KNN : Kurdish News Network
08:27 - 08/09/2024
تەندروستی
+
-

خەستبونەوەی خوێن، حاڵەتی زۆربوونی خڕۆکە سورەکانی خوێنە، واتا خڕۆکە سورەکان ڕێژەیەکی زیاتری خوێن پێکدەهێنن، ئەمەش دەبێتە هۆی خەستبونەوەی خوێن و کەموونەوەی توانای خڕۆکە سورەکان بۆ جوڵە لەناو لوولەی خوێن و ئەندامەکانی لەشدا، زۆربەی جار ئەم حاڵەتە وا دەکات خوێن لەناو لولە خوێنەکاندا بمەیێت و کێشەی تەندروستی دروست بکات.

تەندروستی:KNNC

 

رێژەی خەستی خوێنی هەمو كەسێك پەیوەندی راستەوخۆی هەیە لەگەڵ چۆنێتی سەلامەتی جەستەی، ئەگەر خوێن بە ئاسانی خەست بێتەوە و بمەیێت ئەوە دەبێتەهۆی دروستبونی نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان، بە پێچەوانەشەوە ئەگەر خوێن زۆر رون بێت خەستییەکی گونجاوی نەبێت دەبێتەهۆی خوێنبەربونی لووت، خوێنبەربونی زۆر لە سووڕی مانگانەدا، بونی خوێن لە ناو میزدا و تەنانەت ئەگەر ئەو كەسەی كە خوێنی خەستییەکی گونجاوی نیە ئەگەر لە ڕووداوێكدا پێویستی بە نەشتەرگەری بێت ئەوە لە نەشتەرگەرییەكەدا توشی كێشەی لەدەست چوونی خوێنی زۆر دەبێت و هەر ئەوەش بۆخۆی زۆر مەترسیدارە.

هۆکارەکان:

 

 
نەخۆشی درێژخایەن و گیرانی کۆئەندامی هەناسە

بەرزی فشاری خوێنی سییەکان

گرفتی کۆئەندامی هەناسە

جگەرەکێشان

کەمی چوونی خوێن بۆ گورجیلە

وەستانی ناو بەناوی سییەکان لە کاتی خەوتن

سستی و ئاوسانی دڵ


نیشانەکانی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە:
سەر ئێشە

ئازاری جومگە

ڕەقبونی شان و مل

خورانی پێست بەتایبەتی دوای خۆشۆردن

شینبوونەوەی پێست بێ هۆکار

ئاوسانی سپڵ و جگەر

بێهێزی و ئازاری سک

2928 جار خوێندراوەتەوە