هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

KNN : Kurdish News Network
10:54 - 08/09/2024
ئابوری
+
-

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، سبەینێ هاوکارییەکەی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردوەتەوە، هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتەوە سەر هەژماری وەزارەتەکەیان.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان ئەنجامدراون.

 

وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێت: سبەینێ دووشەممە (9ی ئەیلول) هاوکاریی هێزەکانی هاپەیمانان کە بۆ مانگی هەشتە بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

 

هاوکاریی هاوپەیمانان بڕەکەی 432 ملیار دینارە، بۆ هەر پلەدار و پێشمەرگە و ئەفسەری لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە و مانگانە بەسەریاندا دابەشدەکرێت.

1793 جار خوێندراوەتەوە