150 ملیار دینار لە پارەی گەنمی جوتیاران خرایەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانیش دەڵێت: رۆژی یەکشەممە جوتیاران دەتوانن بچن لە بانکەکان شایستەکانیان وەربگرن.
ئابوری:KNNC
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند, گوژمەی یەکەم لە 500 ملیار دینارەکەی جوتیارانی هەرێم خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم کە بڕەکەی 150 ملیار دینارە و بۆ پاریزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆکە.
هاوکات، نەسرین ئەحمەد بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی بە KNNی راگەیاند، لەو 150 ملیار دینارە 67 ملیار و 84 ملیۆن دیناری بۆ جوتیارانی سنوری پارێزگای سلێمانیە.
وتیشی: لەئێستادا سەرقاڵی حەواڵەکردنی چەکی پارەکەن و لەم هەفتەیەدا پارەکەیان بەدەست دەگات و رۆژی یەکشەممە جوتیاران دەتوانن بچن لە بانکەکان شایستە داراییەکانی ئەمساڵیان وەربگرن.
راشیگەیاند، لەگەڵ بەغداد لەسەر هێڵن و پێیان وتراوە کە لەدوای گەیشتنی ئەم گوژمەیە ناردنی گوژمەکانی دیکەش بەردەوامی دەبێت.
سلێمانی/ بڕیار نامیق
1864 جار خوێندراوەتەوە