نرخى نەوت لە بازاڕەکانى
جیهان گۆڕانکارییان بەسەردانەهاتوە و هەریەک لە نرخی نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش
بەراورد بە رۆژی دابەزینى بەرچاویان تۆمار کردوە.
ئابوری: (KNNC)
ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەکانى
جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (79) دۆلار و (45) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى دوو
دۆلار دابەزیوە.
جیا لە نەوتى برێنت،
نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (75) دۆلار (49) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت،
بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى دۆلارێک و 87 سەنت دابەزیوە.
143 جار خوێندراوەتەوە