بریکارى وەزارەتى دارایی عێراق ئاشکرایکرد؛ ئەمڕۆ بەشێک
لە موچە و ئەم هەفتەیەش تەواوى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بۆ مانگى حەوت
خەرج دەکرێت.
هەواڵ:KNNC
مەسعود حەیدەر، بریکارى وەزارەتى دارایی عێراق
بڵاویکردەوە؛ دواى تەواوکردنى زۆربەى کارەکانى دیوانى چاودێرى دارایی فیدراڵ،
ئەمڕۆ وەزارەتى دارایی عێراق بەشێک لە موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بۆ
مانگى حەوت خەرج دەکات.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد کە جگە لەو بەشە موچەیەى بڕیارە
ئەمڕۆ خەرج بکرێت، لەم هەفتەیەدا تەواوى پارەى موچەى مانگى حەوت-ى فەرمانبەرانى
هەرێم خەرج دەکرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەى دەست کەى ئێن ئێن کەوتوە؛ ئەو
بەشە موچەیەى بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتى دارایی عێراق خەرجى بکات، خانەنشینان و
چاودێرى کۆمەڵایەتیی و وەزارەتە مەدەنییەکان دەگرێتەوە.
1143 جار خوێندراوەتەوە