بەشێک لە موچەى موچەخۆرانى هەرێم رەوانەکرا

KNN : Kurdish News Network
10:55 - 19/08/2024
کوردستان
+
-

وەزارەتی دارایی عێراق بەشێک لە موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی رەوانە کرد و کۆی موچەکەش بە سێ گوژمە دەنێردرێت.

 

  1. هەواڵ:KNNC

 

سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندی عێراق- لقی هەولێر بە کەی ئێن ئێن-ی راگەیاند، بەغداد گوژمەى یەکەمى پارەى موچەخۆرانى هەرێمى رەوانە کرد و ئەو پارەیەشی کە نێردراوە، بۆ موچەی خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتیی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسییە و خراوەتە سەرهەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

 

باسی لەوەش کرد، کە موچەى فەرمانبەرانى مەدەنى بە گوژمەیەک و موچەى هێزە ئەمنییەکانیش بە گوژمەیەکی تر دەنێردرێت.

 

هەرچەندە بەرپرسانی هەرێم  چەند جارێک جەختیان لەوە کردوەتەوە، کە کێشەی موچە چارەسەر کراوە و هەمو مانگێک لەکاتى خۆی دابەش دەکرێت، بەڵام نزیکەی 50 رۆژە حکومەتی هەرێم موچەی مانگى تەمموزى دابەش نەکردوە.

3528 جار خوێندراوەتەوە