حكومەتی هەرێم رێژەی لێبڕینی خانەنشینی لە (7%) بۆ لە (10%) بەرز دەكاتەوە

KNN : Kurdish News Network
05:26 - 20/08/2024
کوردستان
+
-

حكومەتی هەرێم لێبڕینی خانەنشینی لە (7%) بۆ لە (10%) بەرز كردەوە، بەمەش لە (3%) موچەی بنەڕەتی هەر فەرانبەرێك كەم دەكات.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەدیجیتاڵ میدیای (كەی ئێن ئێن)ـی راگەیاند: لە لیستی موچەی مانگی تەمموزی (7/2024)ـدا گۆڕانكاری لە رێژەی لێبڕینی خانەنشینی دەكرێت و لە (7%) بۆ لە  (10%) بەرز دەكرێتەوە.

 

سەرچاوەكەی (KNN) ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەڕێگەی گەنجینەكانەوە، فەرمانگەكان ئاگادار كراونەتەوە كە لیستی موچەی مانگی حەوت بە لێبڕینی (10%)ـی خانەنشینی ئامادەبكەن، هەروەها لەگەڵ یاداشتی رێگەپێدانی نوێ لیستی موچەكە ببەن بۆ گەنجینەكان.


بەپێی یاسای خانەنشینی هەرێم، موچەی بنەڕەتی فەرمانبەران بەرێژەی (7%) لێبڕینی خانەنشینی بۆ دەكرێت، بەڵام بەپێی یاسای خانەنشینی عێراق رێژەكەی دەگاتە (10%) و تا ئێستا دیار نییە موچەخۆرانی هەرێم بەپێی یاساكەی عێراق خانەنشین دەكرێن یان بە یاساكەی هەرێم.

1653 جار خوێندراوەتەوە