بەهۆی کەوتنی بارهەڵگرێک بەسەر ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا تونێلی دەربەندیخان
داخراوە، داوا لە شۆفێران دەکرێت شاخی بەرانان بەکاربهێنن.
هەواڵ:KNNC
درەنگانی شەوی رابردو روداوێکی هاتوچۆ لەناو تونێلی دەربەندیخان رویدا و
بەهۆیەوە تونێلەکە ماوەی چەند کاتژمێرەکە بەروی هاتوچۆدا داخراوە.
سلێمان محەمەد قائیقامی قەزای دەربەندیخان بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند،
بارهەڵگرێک کە 30 تۆن نەفتای بارکردوە لەناو تونێلی دەربەندیخان وەرگەڕاوە و کەوتوە
بەسەر ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە نێو ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەدا پێنج کەسی تێدابوە، دوو لە
سەرنشینەکان گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربون.
وتیشی، بەهۆی ناجێگری باری تەندروستییان بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی
شار-ی سلێمانی کراون.
قائیمامی قەزای دەربەندیخان داوای لە شۆفێران کرد شاخی بەرانان بۆ هاتوچۆکردن
بەکاربهێنن، چونکە تونێلەکە داخراوە و مەترسی تەقینەوەی بارهەڵگرەکە هەیە.
705 جار خوێندراوەتەوە