ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆدەبێتەوە... چەند لایەنێک بەشداری ناکەن

KNN : Kurdish News Network
08:57 - 24/08/2024
کوردستان
+
-

بڕیارە ئەمڕۆ کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوە بچێت و هەریەک لە فراکسیۆنەکانى پارتى و تورکمان و پارتى سیادەش بەشداری کۆبونەوەکە ناکەن.

 

هەواڵ:KNNC

 

پەیامنێری KNN لە کەرکوک رایگەیاند، بڕیارە کاتژمێر (3:00)ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆببێتەوە و پەیڕەوەی ناوخۆ و بابەتی گرێبەستەکان و بەشداریکردنی پێکهاتەی تورکمان لە حکومەتی خۆجێی پارێزگاکە تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکە دەبێت.

 

 بەپێی زانیارییەکان، هەر یەک لە فراکسیۆنەکانى پارتى و تورکمان و پارتى سیادە بەشداری کۆبونەوەکە ناکەن.

لەڕۆژی  10ی ئەم مانگە لە هوتێل رشید لە بەغداد، کۆبونەوەى ئەنجومەنى پارێزگای کەکوک بە بەشداریی فراکسیۆنى یەکێتى و بابیلیۆن و سێ ئەندامى عەرەب بەڕێوە چوو، ئەو سێ لایەنە لەسەر دابەشکردنى پۆستەکان ڕێککەوتن و ڕێبوار تەها بە پارێزگاری شارەکە هەڵبژێردرا، بەڵام بەشێک لە عەرەب و پێکهاتەى تورکمان و پارتى، دەرەنجامەکانى ئەو کۆبونەوەیە رەت دەکەنەوە...

109 جار خوێندراوەتەوە