کارزان گەردى: بزوتنەوەى گۆڕان پێش سەرجەم لایەنەکان ئامادەکاریی بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردن کردوە

KNN : Kurdish News Network
06:06 - 24/08/2024
کوردستان
+
-

بەپرسی گۆشەى هەولێری ژوری هەڵبژاردنى بزوتنەوەى  گۆڕان جەخت دەکاتەوە کە بزوتنەوەکە پێش سەرجەم لایەنە سیاسییەکان ئامادەکارییان بۆ بەشدارى لە هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان کردوە و لەو چوارچێوەیەشدا لەڕێگەی فراكسیۆنەكەیان لە پەرلەمانى کوردستان لە ساڵی (2021) پڕۆژەیاساى هەموارى یاساى هەڵبژاردنى پێشکەش کردوە.

 

هەواڵ: (KNNC)


کارزان گەردى، بەپرسی گۆشەى هەولێری ژوری هەڵبژاردنى بزوتنەوەى  گۆڕان لە میانى بەشدارى لە بەرنامەى (پرسى رۆژ) رایگەیاند؛ پەیكەری رێكخراوەیی سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕان پشتی بە جەماوەر و دەنگدەر بەستوە، بۆیە دوای پێج جار لە دەركردنی مەرسومی سەرۆكایەتی هەرێم بۆ بەڕێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەیی تەواوی بۆ هەڵبژاردن كردوە.


كارزان گەردی، جەختی كردەوە؛ بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان کە لە (20/10/2024) بەڕێوەدەچێت.


كارزان گەردی، بەرپرسی ئۆفیسی ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەهۆی دواكەوتنی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان پڕۆسەی دیموكراسی پاشەكشەی كردوە، هەر لەبەر ئەوەشە كە لەلایەن دۆستەكانی كورد و وڵاتانی دنیا فشار لەهەرێم دەكرێت پڕۆسەی هەڵبژاردنەكە ئەنجام بدات.

90 جار خوێندراوەتەوە