وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا رایگەیاند:
تا ئێستا گرفت لەنێوان هەولێر و بەغداد هەیە بۆ هەناردەکردنی نەوت، دەشڵێت: تورکیا
ئامادەیە بۆ بەشداریکردن لە چارەسەرکردنی کێشەکان و دەبێت هەولێر و بەغداد پێكەوە
ئیرادەی رژدیان هەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە.
هەواڵ:KNNC
ئالپئەرسلان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە
سروشتییەکانی تورکیا رایگەیاند: بۆ کاری هاوبەش لە بواری وزە پێویستە هەولێر و بەغداد
ئیرادەیەکی رژدی سیاسیی هاوبەشییان هەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە: تا ئەم ساتەش گرفت لەنێوان
هەولێر و بەغداد لە بواری هەناردەکردنی نەوت بەردەوامە و تەنانەت یەك بەرمیل نەوتیش
نەگوازراوەتەوە.
ئەوەشی خستەڕو: وەك تورکیا بەردەوام ئامادەیی خۆیان
بۆ بەشداریکردن لە چارەسەرکردنی کێشەکان دوپات کردوەتەوە، هەربۆیە پێویسته لایەنەکانی
هەولێر و بەغداد ئیرادەی رژدیان هەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە.
ئەوە لە کاتێکدایە بە بڕیارێکى دادگاى
نێوبژیوانى پاریس لە مانگی سێی ساڵی 2023ـەوە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری
جەیهانەوە راگیراوە .
145 جار خوێندراوەتەوە