بەهۆی كەڵەكەبونی قەرزەكانی سەریان، ژمارەیەكی دیكە كۆمپانیای ئەڵمانی مایەپوچبونی
خۆیان راگەیاند كە بەوەش كۆی ئەو كۆمپانیایانەی لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا
مایەپوچبون (10) هەزار كۆمپانیای تێپەڕاند.
ئابوری: (KNNC)
فەرمانگەی ئاماری فیدراڵی ئەڵمانیان رایگەیاند: بە پشتبەستن بە زانیارییە سەرەتاییەکان
و بەهۆی كەڵەكەبونی قەرزەكانی سەریان،
ژمارەیەكی دیكە كۆمپانیای ئەو وڵاتە مایەپوچبونی خۆیان راگەیاندوە و بەوەش ئەو
كۆمپانیایانەی لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا مایەپوچبون گەیشتوەتە (10) هەزار و (702)
كۆمپانیا.
رونیكردوەتەوە، بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی (2023) مایەپوچبونی كۆمپانیاكان
بەرێژەی لە (24.9%) زیادیکردوە، كە بەڕێژەی (10.7%)ـی مایەپوچبونەكان لەسەر بنەمای
ساڵانە تۆمارکراوە، بەڵام بەڕێژەی لە (10%) لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوەوە تۆمار
نەکراون.
ئەوەیخستوەتەڕو، کۆی گشتی قەرزەکانی ئەو کۆمپانیایانە کە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا
مایەپوچبونی خۆیان راگەیاندوە (32.4) ملیار یۆرۆیە، بەڵام بڕی قەرزەكەیان لە نیوەی
یەکەمی ساڵی رابردودا (13.9) ملیار یۆرۆ بوە، كە ژمارەیەكی زۆری ئەەو کۆمپانیایانە
لە کەرتی گواستنەوە و عەمبارکردندا کاریان كردوە.
لای خۆشیەوە، پەیمانگای توێژینەوەی ئابوری ئەڵمانیا رایگەیاندوە، بەهۆی
مایەپوچبونی كۆمپانیا گەورەكان كاریگەرییان لەسەر لەدەستدانی (10) هەزار هەلی كار
دروستكردوە.
412 جار خوێندراوەتەوە