سوپای ئیسرائیل: بەرپرسێکی دیکەی حیزبوڵامان کوشت

KNN : Kurdish News Network
09:04 - 08/10/2024
جیهان
+
-

ئەمڕۆ سێشەممە سوپای ئیسرائیل کوژرانی بەرپرسێکی دیکەی حیزبوڵای لوبنانی راگەیاند.

 

هەواڵ:KNNC

 

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانیان هەڵمەتێکی وردیان لە بەیروت ئەنجامداوە و چەندین ئامانجیان پێکاوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەو هەڵمەتەدا سوهەیل حسێن حوسێنی، بەرپرسی ئەرکانی گشتی حیزبوڵای لوبنان کوژراوە.

 

لە بەیاننامەکەی هەسەدە هاتوە، حوسێنی ئەندامی " ئەنجومەنی جیهاد" بوە کە بەرزترین دەسەڵاتی سەربازی حیزبوڵا بوە، هەروەها بەرپرس بوە لە گواستنەوەی کەلوپەلە سەربازییەکان لە نێوان حیزبوڵا و ئێران.

 

سوپای ئیسرائیل راشیگەیاندوە، ئەو بەرپرسەی حیزبوڵا کە کوژراوە، کاروباری لۆجستی رێکخراوەکە و هەستیارترین پلانەکانی جەنگ-ی داڕشتوە، لەوانە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە دژی ئیسرائیل لە خاکی لوبنان و سوریاوە.

846 جار خوێندراوەتەوە